کوردم کوردم کورد زمانم،
خۆشم دەوێت کوردستانم.
کوردی زمانی باپیرانم،
مایەی سەربەرزی ژیانم.
کوردستانم یەکپارچەیە،
گیانم فیدای ئەم خاکەیە.
زمانی کوردی شیرینە،
فەرهەنگی وشەی ببینە.
وشەی پڕ واتا و جوانە،
ڕێزمانی ڕێک و ڕەوانە.
بۆکوێ بچم پێناسەمە،
لێ لانادەم، تا من هەمە.
زازا، کەلهۆڕ، بادینانی،
لەگەڵ هەورامی و سۆرانی.
گشتمان براین یەک زمانین،
خاوەن خاکی کوردستانین.
تێبینی: ئەم هەڵبەستە لە کتێبی پۆلی چواری سەرەتای منداڵان وەرگیراوە.
هەڵبەستوان ناوی (ڕزگار خدر مستەفا)یە، لە ساڵی ١٩٦٤ی.ز لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی منداڵانە.
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇