کاریگەریەکانی فلیمی تورکی لە سەر شێواندنی شیرازەی بنەماڵە و کۆمەڵگای کوردەواری.
ماوەی چەند ساڵێکە بازرگانانی کورد لە باشووری کوردستان لە سەر میدیا
کوردیەکانەوە بە ناوی دراما و فلیمی تورکیەوە دەستیان کردووە بە بڵاو
کردنەوەی کلتوور و ئەخلاق و هەڵسوکەوت و زمان و داب و نەریت و …..هتد
تورکی، کە بووەتە هۆکارێک و عادەتێکی ڕۆژانە لای گەورە و بچووک و کوڕ و کچ و
ئافرەت و پیاوی ئەم هەریمەوە، کە وای لێهاتێیە دەبێت ئەم زنجیرە فلیمانە
بە مەجبووری سەیر بکرێت و لەدەست نەدرێت، بەڵام ئەوەی
زۆر گرنگە ئەوەیە بەهاتنی ئەم فلیمە بێ سنوور و بێ فیلتەرانە بێ ئەوەی کە
بزانرێت ئایا لەگەڵ کلتوور و داب و نەریت و زمان و ئەخلاقی کوردەواری دا
دەگونجێ؟ دەستکراوە بە بڵاو کردنەوەی ئەم فلیمانە وەک مادەی موخەدەرات و
بێهۆشکەر و سەرخۆشکەر، کە وای لە گەلی کوردی “ئازا و چاو نەترس و ئەهلی کار
و خەبات و شۆڕش و خاوەن بنەمای باشی بنەماڵە و کلتوور” بکات تووشی داڕمانی
ئەخلاقی و شێواندنی شیرازەی بنەماڵە ببێت.
چەند نموونەیەک لەو کێشانەی کە لە ئاکامی سەیر کردنی ئەم فلیمانە لە هەرێمی کوردستان سەریان هەڵداوە:
۱: خیانەتی هاوسەرگیری و گرتنی خۆشەویستی بە دزی و سێکسی ئازاد.
۲: دروستکردنی کێشەی ڕەفتاری و خەمۆکی و خۆشەویستی بێ بنەما و شەڕ و
پێکدادان لە نێو قوتابخانەکان و لە دەرەوەی قوتابخانەکان گەڕەک و کۆڵان
و…..هتد، بە چەکی سارد و گەرم.
۳: ئاڵۆگۆڕی حەب و تریاک و مەوادی بێهۆشکەر و جگەرە و مەشرووبات و چەک و تەقەمەنی لە نێو گەنجان و تازە پێگەیشتوان.
٤: شێواندنی شێوەی لەبەر کردنی جلوبەرگەی کوردی بۆ جلوبەرگێکی ورووژێنەر و
ناسک و تەسک و دوور لە دابونەریتی کوردەواری و کوتانی خاڵ و تاتۆ لەسەر
جەستە و ڕوومەتی کوڕ و کچی ژێر تەمەن ۱٨ساڵ.
۵: ناشرین کردنی هەڵسوکەوتی منداڵانی تازە پێگەیشتوو لە گەڵ باب و دایک و
مامۆستا و خزم و کەسوکار و دۆست و ئاشنا و جیران و گۆشەگیرکردنی ئەم
گەنجانە بە شێوەیەکی وا کە پێویستیان بە دکتۆری دەروونناس بێت.
٦: خۆشەویست پەیداکردن و ئەوینداری و هاوسەرگیری بێ ئیجازە و بەبێ ئاگاداری
پێشوەختی هەر دوو بنەماڵە و تووشی مەحکەمە و مەحکەمەکاری و کوژرانی چەند
کەس لە سەر شەڕی نامووسی لەهەر دوو لا.
۷: دروستبوونی باند و مافیا و گرووپی بارمەتەگر و بازرگانانی بە قاچاخبردنی
مرۆڤ و مادە هۆشبەرەکان و چەک و تەقەمەنی و دزی کردن لە شوێنە گشتیەکان و
کوشتن و بڕینی ماڵ و ئۆتۆمۆبێلی خەڵک .
۹: شەو نەخونی گەنجان و درنەگ هاتنەوەیان لە کۆڵان و سەرقاڵبوونیان بە
ئینتەرنەت و چەک و تەقەمەنی و خۆشەویستی بێبنەما و کەوتنیان لە دەرس و
قوتابخانە.
۱۰: تەهدید و هەڕەشەی کوشتن لەیەکتر و توڕەی و بێڕێزی بە کەسی بەرانبەر و
شکاندنی یاسای وڵات لە هەموو لایەکەوە کە بۆی دەڕوانی هەمووی بە گشتی
ئاکامەکانی ئەم جۆرە فلیمە هاوردە کراوانەی تورکیایە کە ئێستا ماڵ بە ماڵ
کۆڵان بەکۆڵان و جادە بە جادە و میدیا بە میدیا وا خەریکە لە لایەن
بازگانانی کورد و تورکەوە ڕێکلامی ۲٤ کاتژمێری بۆ دەکرێت.
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇