Spread the love

بەگوشاری ئایپاک هێرش کرایە سەر عێراق و لە ساڵی ۲۰۱۲ دا ئەمریکا ناچار کرا سزا ئابووریەکان بسەپێنێ بە سەر ئێراندا.

ئــەو ڕێکخراوەیە کە دەستیگرتووە بەسەر زلهێزترین وڵاتی جیهان دا!

*کۆمیتەی کاروباری گشتی نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل کورتکراوەکەیەتی*

ڕێکخراوی ئایپاک ڕێکخراوێکی ئیسرائیلیە و ئامانجی دروستکردنی (پەستان و گوشار)ە لەسەر ناوەندە بڕیار بەدەستەکانی ئەمریکا لە هەر پرس و بابەتێک کە لە گەڵ سیاسەت و ئامانجەکانی ئیسرائیل یەک نەگرێتەوە .

ئەو ڕێکخراوە لە ساڵی ۱۹٥۱ لەلایەن “ئاشیعیا سی کینین” کە (کارمەندێکی وەزارەتی دەرەوە)ی ئیسرائیل بوو بە ئامانجی پشتیوانی لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل دامەزرێنرا و سەرەتا ناوی کۆمیتەی “زایۆنیست – ئەمریکا” بوو بۆ کاروباری گشتی، لە ساڵی ۱۹٥۳ لە سەردەمی سەرۆک “دوایت ئایزەنهاوەر ۳٤رەمین” سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی تێوەگڵانی ئەو ڕێکخراوە بەگوشاری ڕاستەوخۆی لەسەر سەرۆک “ئایزەنهاوەر” خرایه ژێر لێکۆڵینەوە و کارەکانی هەڵپەسێردران، بەڵام دواتر ناوی خۆیان گۆڕی و وشەی “زایۆنیستیان” کرد بە وشەی ئیسرائیل و بەو ناوە نوێیەوە جارێکی تر دەرکەوتنەوە.

سەرۆکی ئێستای ڕێکخراوی ئایپاک ناوی “لیلیان بینکۆس”ە و یەکێکە لە هەرە بەهێزترین ڕێکخراوەکانی (لۆبی) کردن لە ئەمریکا بۆ (بەرژەوەندی ئیسرائیل)، بە گوێرەی سەرچاوەکان ئایپاک زیاتر لە ۱۰۰هەزار ئەندامی هەیە لە سەرتاسەری ئەمریکا کە هەموویان شارەزان لە پەیوەندی کردن و ڕاکێشانی خەڵکی بۆ ژێر باوەڕەکانی خۆیان و ۱۷ نووسینگەیان هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا و کەسیش بە تەواوەتی شوێنیان نازانێت و شوێنیان نەزانراوە!

“وشەی لۆبی بەواتای سیاسەت دێت ←ئامادەکار “

درووشمیان بریتییە لەوەی سەرەبەستن لەهەر کارێک لەبەرامبەر ئەوانەی ڕێگری دەکەن!

له ئەمریکا گرووپەکانی (گوشار دروست کردن و لۆبی کردن) لە کاتی هەڵمەتی (هەڵبژاردن) “پارە” پێشکەشی کاندیدەکان دەکەن تا لە دوای دەرچوونیان پشتیوانی لە سیاسەتی ڕێکخراوی لۆبی کردن بکەن، بەڵام ڕێکخراوی ئایپاک تەواو پێچەوانەیە دەبێت ئەو کەسانەی کە خۆیان کاندید دەکەن تەواو پشتیوانی ئایپاک بکەن پارە بەو ڕێکخراوە بدەن ، چونکە هەرکات ئایپاک پشتیوانیان بکات دەرچوونیان “مسۆگـــــەرە”!!

هەموو کاندیدانی کۆنگرێس و پۆستە گرنگەکانی ئەمریکا تەنانەت سەرۆکی ئەمریکاش پێویستیان بە پشتیوانی ئایپاک هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستەکانیان.

بۆ یەکەم جار ئەو ڕێکخراوە لە گەڵ “جیمی کارتەر” ۳۹هەمین سەرۆکی ئەمریکا بەڕەسمی کۆبوویەوە بەهۆی ئەوەی ئەوان هێزێکی سەرەکین لە داڕشتنەوەی سیاسەتی ئەمریکا لە مەڕجیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی.

لە ساڵی ۱۹٨۰ “تۆماس داین” بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی ئایپاک هەڵمەتێکی لە نێو گەلی ئەمریکا دەست پێ کرد دەرکەوت کە بەهێزترین بنکەی جەماوەری هەیە تەنانەت لە پارتی دیموکرات و کۆماریەکانیش خۆشەویست ترە و قبوڵ کراوترە.

لە ساڵی ۲۰۰٥ دا “لۆرانس فراکلین” ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دوای تۆمەتبارکردنی دانی ناوە بەوەی کە کاری سیخوڕی بۆ بەرژەوەندیەکانی ئایپاک کردووە و نهێنیەکی زۆری داوە بە “ستیڤن روزن” گەورە توێژەروەی ئایپاک و زانیاری و نهێنی سەبارەت بە پرسی ئێران و هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر پرسی ئێران پێبەخشیون.

(ئامانج و مەبەستی ئایپاک):

تاکە ئامانجی ئەوەیە کە گوشاری بەهێز بخاتە سەر ئەمریکا و کۆنگیرس و ناوەندەکانی بڕیاردەری ئەمریکا کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کار بۆ بەرژەوەندیەکانی ئیسرائیل بکەن و کۆنگرێسمانەکان دەبێت بەو شێوەیە کار بکەن کە ڕێکخراوەکە دەیەوێت، “جووەکان” لە ئەمریکا تەنها لە سەدا ۳ی ئەمریکا پێک دەهێن و لە حەوت ویلایەتی گرنگ دا دایان ناون بۆ ئەوەی گرنگی یان هەبێت لەکاتی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا.

٨۰ تیمی شارەزا بە وردی لە ڕێکخراوی ئایپاکدا کار دەکەن لەسەر میدیا و ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە و گۆڤار، بەشێوەیەک کاریان پێ دەکەن کە خزمەت بە ئیسرائیل بکەن.

هەر بەرپرسێکیش لەگەڵ ئایپاک نەبێت دووری‌ دەخەنەوە و تۆمەت و بابەتی خراپی لەسەر بڵاو دەکەنەوە .

“بریان بێرد” ئەندامی پێشووی کۆنگرێس باس لە وە دەکات لەساڵی ۲۰۰۹ دا پەستان و فشارەکانی ئایپاک بۆ سەر ئەمریکا ناچاری کرد یارمەتی بنێرێت بۆ ئیسرائیل بەبڕی ۲ملیار ۷۷٥ملیۆن دۆلار وە لەساڵی ۲۰۰۷یشدا ۳۰ملیار دۆلار وەک هاوکاری ببەخشێتە ئیسرائیل.

داهاتی ئایپاک :

تەنها لەساڵی ۱۹۹۰دا داهاتی ئایپاک ٥ملیۆن و ٦٨۰ هەزار دۆلار بوو، ئەم پارانە بەکار دەهێنرێت بۆ بەرژەوەندیەکانی ئیسرائیل .

بەشێک لە مامۆستاکان لە نێو قوتابخانە و زانکۆەکاندا، ئەندامی ئەم ڕێکخراوەن و ئەوان هەڵسەنگاندن بۆ قوتابیەکان دەکەن و هەرکات کەسێکیان دۆزیەوە زیرەک و بەهرەمەند بوو ڕاستەوخۆ لێی نزیک دەبنەوە و یارمەتی دەدەن و لە دوایش دا بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان بەکاریان دەهێننەوە !!!!

“جیم مۆران” ئەندامی پێشووی کۆنگرێس دەڵی لەساڵی ٢٠٠٣بەگوشاری ئایپاک هێرش کرایە سەر عێراق و لەساڵی ۲۰۱۲ دا ئەمریکای ناچار کرد سزا ئابووریەکان بسەپێنێت بسەر ئێران دا .


سەرچاوە‌: نێۆرکەر /واشنتن پۆست ، ویکپیدیا

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *