Spread the love

لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٩٠٧-١٩٠٨ی.ز شێخ عەبدولسەلامی بارزانی چەند یاداشت و برووسکەیەکی سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد بۆ سوڵتانی ئەو کاتی عوسمانییە داگیرکەرەکان ناردە (ئیستانبووڵ-ئەستەنبۆڵ-ئیستانبوڵ)، گرنگترین داواکارییەکانی شێخ عەبدولسەلام کە تایبەتکرابوو بە ناوچە کوردنشینەکان بریتی بوون لە:

ئەلف- کردنەوەی دەزگای بەڕێوەرایەتی کوردی لە ناوچە کوردنشینەکان.بە- زمانی کوردی بکرێت بە زمانی پەروەردە و فێرکردن لە ناوچە کوردنشینەکاندا.

جیم- دانانی بەێوەبەر و پارێزگار و لێپرسراوانی تری کورد زمان.

دال- ئەو باجەی وەردەگیردرێ بۆ چاکردن و پاراستنی ڕێگا و بان و کردنەوەی قوتابخانە خەرج بکرێت.

هە- بەپێی بنچینەکانی شەریعەت یاسا و دادپەروەری جێبەجێ بکرێت.

واو- لەو ناوچانەدا قازی و موفتی سەر بە مەزهەبی شافعی دابنرێت.

ز- وەرگرتنی باج بەپێی شەریعەتی ئیسلام بێت.

سوڵتانی داگیرکەری عوسمانی ئەم داوایانەی بەدەرچوون لە پشتگیریکردنی دەوڵەت دانا، بۆیە دەستیکرد بە جموجوڵی سەربازی و شەڕ و پێکدانان لە نێوان هەر دوو لادا ڕوویدا.

لە ئەنجامدا شێخ عەبدولسەلام ناوچەی بارزانی جێهێشت و ڕووی کردە خۆرهەڵات-ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەوێ بوو بە میوانی سەید تەهای شەمزینی و لە گوندی (ڕاژان مایەوە).

دواتر لەلایەن سۆفی عەبدوڵڵا ناوێک داوەت دەکرێ و لە پیلانێکدا لەگەڵ پیاوەکانی دەستگیر دەکرێن و دەدرێنەوە دەست دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی عوسمانی، دوای دەستگیرکردنی شێخ عەبدولسەلام گوازرایەوە بۆ مووسڵ و پاش دادگای کردنێکی ڕەواڵەتی لە ١٤/١٢/١٩١٤دا لە سێدارە درا.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply