Spread the love

لەژێر کورسی پادشادا چەن ئاژەڵی ئەفسانەیی و شێرێک دەبیندرێت .

ناوچە شاخاویەکانی کوردستان ڕێژەیەکی زۆر شێری تێدا بووە ، دواین شێر لە کوردستان دوو سەدە پێش ئێستا لە ناوچووە و لە ئێستادا ئەم ئاژەڵە لە کوردستان ناژی.

تیمێکی پسپۆڕی ئیتاڵی لە بواری شوێنەوارە مێژوویەکان، شوێنەوارێکی زۆر گرنگ لە دھۆک دەدۆزنەوە کە پێکھاتووە لە ١٠ نەخشی بەردین و تێیدا خوداوەند و پاشای ئاشوورییەکان دەرکەوتوون.

ئەو دۆزینەوەیە لە ئەنجامی کاری پڕۆژەی (Faida )یە کە تێیدا پرۆفیسۆر دانیلی موراندی بوناکوسی لە (زانکۆی ئۆدینی_ئیتاڵیا) و د.حەسەن ئەحمەد قاسم (ب. شوێنەواری دھۆک) بەشدار بوون و ئەو پڕۆژەیە، کارێکی ھاوبەشە کە لە دھۆک ئەنجام دەدرێت و بە کارێکی گرنگ لە بواری شوێنەوارناسی لە کوردستان ئەژمار دەکرێت.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *