Spread the love

میرنشین جۆرە ڕێکخستنێکی (ڕامیاری،کۆمەڵایەتی،ئابووری،کارگێڕی،ناوچەیی) بوو، نەیتوانی سەرتاسەری کوردستان بە تەواوەتی بگرێتەوە، ڕادەی دەسەڵاتی میرەکانیش لەگەڵ یەکتریدا جیاواز بوون وەک یەک نەبوون.
واتە ئەم میرنشینانە لە بەڕێوەبردنی کاروباری خۆیاندا سەربەخۆ بوون و لە کاروباری دەرەوە وەک (ئاشتی و شەڕ) سەربەخۆ نەبوون.
پێکهاتەی ڕژێمی کارگێڕی هەر میرنشینێک جیاواز بوو لەوی تریان و بەپێی کات و شوێن و سەردەمیش گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە.
لە بەناوبانگترین ئەو میرنشینە کوردییانەی کە شوێنیان لە ناوچەکەدا و لە سەردەمی خۆیاندا و هەتا ئێستاش دیار بووە و لە لایەن دەوڵەتانی ئەو کاتەوە کە بریتی بوون لە هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی داگیرکەر حیسابی تایبەتییان بۆ کراوە و بوونەتە مەترسی بۆ بەرژەوەندی و فراوانخوازییەکانیان و هەوڵ و تەقالا و پیلانی زۆریان بۆ داڕشتن و پەیمان و رێکەوتننامەی ژێر بە ژێریان لە دژیان مۆر کردووە، دژی دەسەڵاتەکانی ئەو میرنشینە کوردییانە و هەوڵی لە ناوبردنیان کراوە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply