Spread the love

ماسی خانم ناو دریا،

چارشێوی دا بەسەریا.

کەفته ڕێ ورده ورد،

شیرین شیرین خرته خرت.

ماسی خانم کەوشی نەو،

ماڵەکەیان حەوشی نەو.

وەختێ گەییە سەر کووجی،

چاوی کەفت به جی جی.

جی جی زەردەواڵە بوو،

مناڵی ئەو ماڵه بوو.

سڵام جی جی هەنجیری،

چەنێ جوان و چەن ژیری.

بۆ کوێ ئەچی ماسی گیان؟!

منیش ئەوەی بۆ خیابان؟

ئەی مەگەر تۆ نازانی؟

قیژه قیژه و گۆرانی!؟

زەماوەن ها بەڕێوە،

هەڵ ئەپەڕن له دوێکەو.

قوڕواق ماڵی ئاوا بێت،

هەرچی کوڕیه زاوا بێت.

قەوڵی داوه به منیش،

کتک و پشی و مامریش.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G