Spread the love

بە بیانووی فراوانکردنی جادەی بەکراوا کارەساتێکی شوێنەواری بەسەر کۆنترین شاری شوێنەواری سنووری ھەڵەبجە ھێنراوە، ئەو شوێنەی شۆفڵی لێ دراوە شارێکی تەواوە و بووەتە ھۆی دەرکەوتنی پاشماوەیەکی زۆری شوێنەواری.

داوا لە شوێنەواری سلێمانی دەکەرێت بە زووترین کات سکاڵا لەسەر لایەنی کەمتەرخەم تۆمار بکرێت.

شوێنەواری بەکراوا یەکێکە لە کۆنترین شارە ئاوەدانەکانی کوردستان بە درێژایی ٥ ھەزار ساڵ، ماوەی ١٠ ساڵە تیمێکی ئەڵمانی سەرقاڵی دۆزینەوەی مێژووی شارەکەیە.

سەرچاوەی هەواڵ: پەیچی شوێنەوارەکانی کوردستان.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G