Spread the love

زۆربەی کات دووای کردنەوەی سەتڵی ماستەکە، بڕێک شلەی لەسەرە. کاتێک بڕێک ماست لە دەفرەکە دەربهێنیت و ئەوەی دیکەی دەخەیتە ناو ساردەکەرەوەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەی هەندێک ئاوی ماست لە دەوری دەفرەکە دەبینیت. ئەو ئاوەی لەسەر ماست هەیە لە ڕاستیدا پرۆتینی شلەی ماستە، کە سوودی بێشوماری بۆ جەستە هەیە.

ئەم پرۆتینە هەر ٩ ترشە ئەمینییە پێویستەکانی لەش لەخۆدەگرێت و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و کالیسیۆم. بۆیە هەمیشە پزیشکان ڕێنمایی دەدەن کە ئاوی سەر ماستەکە فڕێ نەدرێت و تێکەڵ بە ماستەکە بکرێت و بیخۆن.

بەهای خۆراکی ئاوی ماستەکە:

لە هەر ١٠٠ گرام ماستدا نزیکەی ٢ گرام کاربۆهیدرات و ٢ گرام پرۆتین و بڕێکی کەم چەوری و بڕێکی زۆر کالیسیۆم و ترشی لاکتیک و ڤیتامین بی هەیە. هەر ١٠٠ گرام ماستێک ٣٥ کیلۆ کالۆری تێدایە.

سرووشتی ئاوی ماستەکە و سوودە ڕێکخەرەکانی:

ئاوی ماست سروشتێکی سارد و سادەی هەیە بۆیە پێویستە لەگەڵ پێکهاتەکانی ماست وەکوو شاڵۆت، نەعنا، ئۆریگانۆ، زینیا، کاکوتی و ڕۆزماری پێکەوە بخورێت.

تایبەتمەندی و سوودەکانی ئاوی ماست:

جگە لە تایبەتمەندییەکانی ماست، ئاوی ماست دەوڵەمەندە بە پرۆتین و چەوری و کۆلیسترۆڵی کەمی تێدایە. ئەم ئاوە بڕێکی زۆر کالیسیۆم و ڤیتامین بی لەخۆدەگرێت و لاکتۆزی کەمتری تێدایە بە بەراورد بە ماست. ئاوی ماست پرۆبایۆتیکە بەسوودەکانی تێدایە کە زۆر گرنگن بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە و کۆئەندامی هەرس و دەبێتە هۆی زیادبوونی بەکتریا سوودبەخشەکان لە ڕیخۆڵەدا. لەمانەی خوارەوە دەتوانن زانیاری لەسەر گرنگترین تایبەتمەندی و سوودەکانی ئاوی ماست وەربگرن.

1- ئاوی ماست هەمان تایبەتمەندی ماستی هەیە:

هۆکاری یەکەم کە نابێت ئاوی ماست فڕێ بدەیت ئەوەیە کە ئاوی ماست هیچی کەمتر نییە لە خودی ماست و هەموو تایبەتمەندییەکانی ماستی تێدایە. ئەم ئاوە دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و ڤیتامین B12 و زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی پێست و چارەسەری غودەی دەرەقی و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە. باشتر وایە ماستی ماڵەوە بە شێوازێکی سرووشتی وەک ماستاو بەکاربهێنرێت.

2- خۆپاراستن لە پووکانەوەی ئێسک:

ئاوی ماست خواردنەوەیەکی موعجیزە ئاسایە بۆ تەندروستی، کە بڕێکی زۆر کالیسیۆمی تێدایە. ئەم ئاوە یارمەتی گەشەی ئێسکەکان دەدات. لە لایەکی ترەوە ئەو کەسانەی بەساڵاچوو ئاوی ماست بەکاردەهێنن کەمتر تووشی پووکانەوەی ئێسک دەبن.

3- خۆپاراستن لە شێرپەنجە:

ئەو توێژینەوەیەی لەسەر ئاوی ماست ئەنجامدراوە دەریدەخات ئەم ئاوە بەکتریای تێدایە کە ڕێگری لە ڕوودانی شێرپەنجە دەکات. پرۆبایۆتیکەکان کە لە ماستدا هەن، وەرەمە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبەن و ڕێگری لە ڕوودان و گەشەکردنی شێرپەنجە دەکەن.

4-تایبەتمەندی و سوودەکانی ئاوی ماست بۆ ڕێکخستنی ڕژێنی غودەی دەرەقی:

ئاوی ماست ڕێگری دەکات لە کێشەکانی وەک لاوازی و زیادبوونی کێش و دڵەڕاوکێ لە کەسانی تووشبوو بە غودەی دەرەقی. خواردنی ئاوی ماست هاوسەنگی لە نێوان کارکردنی غودەی دەرەقیدا دروست دەکات. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە خواردنەوەی ماست کاریگەرە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی گەدە.

5-تایبەتمەندی ئاوی ماست بۆ دابەزاندنی کێش:

خواردنی ئاوی ماست وا دەکات هەست بە تێری بکەیت و بەم شێوەیە یارمەتی دابەزاندنی کێشت دەدات. شلەی ماست چەوری و کالۆری کەمی تێدایە و هەرسکردنی خۆراک باشتر دەکات. بەکارهێنانی ئاوی ماست لە خۆراکدا یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی میتابۆلیزمی لەش و وا لە مرۆڤ دەکات کێشی لەشی دابەزێنێت.

6-تایبەتمەندی ئاوی ماست بۆ پێست:

ئاوی ماست زۆر بەسوودە بۆ جوانی پێست. بەکارهێنانی ئاوی ماست لەسەر پێست چرچی پێست لادەبات. سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی تری ئاوی ماست بۆ پێست پێویستە بزانن کە ئەم ئاوە بە چارەسەرێکی نایاب دادەنرێت بۆ لابردنی زیپکە و پەڵەی پێست و ڕەنگی پێست گەشاوە و یەکسان دەکات.

7- پاککردنەوەی گورچیلە:

ئاوی ماست چەندین ڤیتامین و کانزای تێدایە، کە یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی گورچیلە و هەروەها باشتر کارکردنیان.

٨- سوودی ئاوی ماست بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان:

ئاوی ماست بەکتریا و پرۆبایۆتیکەکانی ترشی لاکتیک لەخۆدەگرێت کە یارمەتی تەندروستی ڕیخۆڵەکان زۆر دەدەن. خواردنی بەردەوامی ئاوی ماست ڕۆڵێکی زۆر کاریگەر دەگێڕێت لە تەندروستی ڕیخۆڵەکان و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە.

9- پاککردنەوەی ژەهر لە لەش یەکێکە لە تایبەتمەندی و سوودەکانی ئاوی ماست:

پاککردنەوەی ژەهر لە جەستە یەکێکە لە تایبەتمەندی و سوودەکانی ئەم ئاوە.

ئاوی ماست یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی ژەهرەکان لە جەستەدا. خواردنەوەی ئاوی ماست وا لە جەستە دەکات هەست بە ئارامی بکات و جەستە پاک دەکاتەوە.

10- زیادکردنی سیستەمی بەرگری لەش:

یەکێک لە تایبەتمەندی و سوودەکانی ئاوی ماست بریتییە لە زیادکردنی بەرگری لەش. خواردنی ئەم ئاوە بەرگری لەش زیاد دەکات و بەکتریا زیانبەخش و خراپەکان لەناو دەبات لەڕێگەی زۆرکردنی بەکتریا بەسوودەکان لە جەستەدا.

11- تایبەتمەندی ئاوی ماست بۆ لەشجوانی:

خواردنی ئاوی ماست ماسوولکەکانی وەرزشوانان بەهێز دەکات و میتابۆلیزمی لەش زیاد دەکات. خواردنی ئاوی ماست دوای وەرزشکردن دەبێتە هۆی دووبارە دروستبوونەوەی خێرای خوێ لە جەستەدا و یارمەتی هاوسەنگی شلەی سۆدیۆم دەدات لە جەستەدا.

12- هاوسەنگکردنی شەکری خوێن:

ئاوی ماست زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە و هاوسەنگی دەردانی ئەنسۆلین لە جەستەدا دەکات. هەروەها ئەم ئاوە یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی شەکری خوێن لە نەخۆشانی شەکرەدا.

13- خۆپاراستن و چارەسەری قەبزی:

ئاوی ماست دەوڵەمەندە بە ترشی لاکتیک و ئەم مادەیە ڕیخۆڵەکان هان دەدات و قەبزی لە جەستەدا ناهێڵێت. ئەگەر لەو کەسانەیت کە لەگەڵ قەبزیدا کێشەیان هەیە، باشتر وایە ڕۆژانە پەرداخێک ئاوی ماست بەکاربهێنیت.

14- ڕێکخستنی پەستانی خوێن:

بەرزی پەستانی خوێن یەکێکە لە کێشە باوەکانی جیهان کە دەبێتە هۆی زیادبوونی پەستانی خوێن لە خوێنبەرەکاندا و کاریگەری لەسەر ژیانی مرۆڤ دەبێت. یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی ئاوی ماست ڕێکخستنی پەستانی خوێنە. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە خواردنی بەردەوامی ماست یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن.

15-تایبەتمەندی ئاوی ماست بۆ قژ و قژ هەڵوەرین:

شۆردنی پێستی بە ماست یارمەتیدەرێکی زۆرە لە چارەسەرکردنی کێشەی قژ و خورانی پێستی سەر و وادەکات قژ بدرەوشێتەوە. ئەم ئاوە تایبەتمەندی دژە قارچکی هەیە و بە ئاسانی قڵیشاڵی لادەبات. بۆ ئەمەش پێویستە بڕێک ئاوی ماست لەسەر پێستی سەر و تاڵەکانی قژ مەساج بکەیت. دوای ١٠ بۆ ١٥ خولەک قژت بشۆ.

شێوازی بەکارهێنانی ئاوی ماست:

بەزۆری باشترین ڕێگە بۆ خواردنی ئاوی ماست بریتییە لە تێکەڵکردنی لەگەڵ ماست واتە باشترە لەگەڵ خودی ماستەکەدا تێکەڵ بکرێت.

سەرچاوەی هەواڵ: ماڵپەڕە پزیشکییەکانی ئێران.

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی کوردزانست.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G