Spread the love

لە دوورەوە گوێم لێیە،

زەنگێک هەوڵی پێیە.

زەنگی دەستپێکی خوێندن،

موژدەیەک بۆ سەرکەوتن.

تا لە پۆلدا وەک هەنگ بین،

گوێڕایەڵ و پێشەنگ بین.

مامۆستا وەک زانایەک،

خۆی ئەکاتە چرایەک.

ڕاڤەکردن و پرسیار،

پۆلمان دەکاتە گۆڵزار.

دەبێ هەموو بەشداربین،

بێ ئەوەی لێ بێزار بین.

هیچ نامێنێ تێنەگەین،

تاشەن و کەو دەکەین.

بۆیە هەردەم دڵخۆشین

لەو کانییە دەنۆشین.

هەڵبەستی منداڵان: (د.مستەفا زەنگەنە).

تێبینی: ئەم هەڵبەستە منداڵانە، لە کتێبی منداڵانی پۆلی چواری سەرەتایی وەرگیراوە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G