((دۆعای برووسک و باران))
یەکەم: (نزا و پاڕانه‌وه‌ی با):
«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا, وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا»
واته: (خودایه من داوای خێر و باشه‌كه‌ییت لێده‌كه‌م و په‌ناشت پێده‌گرم له شه‌ڕ و زیانه‌كه‌ی).
دووەم: (نزاكردن له كاتی هه‌وره برووسكه‌دا):
«سُبْحَانَ الَّذِي يُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ وَالْمَلاَئِكَةُ مِنْ خِيْفَتِهِ»
واته: (پاک و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خودایه‌ی، كه هه‌وره برووسكه‌كان ته‌سبیحات و سوپاسگوزارى ده‌كه‌ن و فریشته‌كانیش له ترسیدا ته‌سبیحاتى ده‌كه‌ن).
سێیەم: (له نزاكانی باران بارین):
«اللَّهُمَّ اسْقِنَا غَيْثًا مُغِيْثًا مَرِيْئًا مَرِيْعًا, نَافِعًا غَيْرَ ضَارّ, عَاجِلاً غَيْرَ آجِلٍ».
واته: (خودایه بۆمان ببارێنه بارانێكی زۆری له‌سه‌ر خۆی به سوودی سه‌وزكه‌ری به سوودی بێ زیان، به‌م زوانه و دووا خستنی تێدا نه‌بێت).
«اللَّهُمَّ أَغِثْنَا, اللَّهُمَّ أَغِثْنَا، اللَّهُمَّ أَغِثْنَا».
واته: (خودایه بارانمان بۆ ببارێنه، خودایه بارانمان بۆ ببارێنه، خودایه بارانمان بۆ ببارێنه).
«اللَّهُمَّ اسْقِ عِبَادَكَ, وَبَهَائِمَكَ, وَانْشُرْ رَحْمَتَكَ, وَأَحْيِ بَلَدَكَ الْمَيِّتَ».
واته: (خودایه به‌نده‌كان و گیانله‌به‌ره‌كانت تێر ئاو بكه و ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆت بڵاو بكه‌ره‌وه و زه‌ویه مردووه‌كه‌ی خۆشت زیندوو بكه‌ره‌وه).
چوارەم: (نزاكردن لە کاتى باران باريندا):
«اللَّهُمَّ صَيِّبًا نَافِعًا».
واتە: (خودایا داواى بارانێکى بەسوودت لێ دەکەم)
پێنجەم: (وێردی دووای باران بارین):
«مُطِرْنَا بِفَضْلِ اللهِ وَرَحْمَتِهِ».
واته: (خودای گه‌وره بارانی بۆ باراندین به فه‌زڵ و گه‌وره‌یی و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خۆی).
شەشەم: (له نزاكانی نه‌مانی باران):
«اللَّهُمَّ حَوَالَيْنَا وَلاَ عَلَيْنَا، اللَّهُمَّ عَلَى الآكَامِ وَالظِّرَابِ, وَبُطُونِ الأَوْدِيَةِ, وَمَنَابِتِ الشَّجَرِ».
واته: (خودایه باران له چوارده‌ورمان ببارێنه نه‌ک له‌سه‌رمان، خودایه له‌سه‌ر گرد و ته‌پۆڵكه و ناو دۆڵ و باخ و دره‌خته‌كان ببارێنه).
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇