Spread the love

هەوڵدانی ئیسپانییەکان بۆ دەست بەسرداگرتنی نیشتیمانی عەرەبی بۆ پێش ڕزگارکردنی ئەندەلوس دەگەڕێتەوە، لەساڵی ١٤٩٢ی.ز لە دەست موسڵمانەکان.

لەم ساڵەدا (١٤٩٢ی.ز) دەوڵەتی ئەراگۆنی ئیسپانی هەوڵی ئەوەیدا بگاتە دەریای ناوەڕاست و هێزە دەریاییەکان بۆ داگیرکردنی کەنارەکانی میسر و شام نارد و هەوڵیشیاندا لەگەڵ حەبەشیەکاندا ببنە هاوپەیمان.

دوای یەکگرتنی هەردوو شانشینی قشالە و ئەراگۆن و ڕووخاندنی غەرناتە چالاکی ئیستیعماری زیاتر بوو.

ئیسپانییەکان دەیانوست دەست بەسەر سەرچاوە سەرکییەکانی سامانی عەرەبدا بگرن و ڕێگای هاتووچۆی بارزگانی نێوان خۆرهەڵاتی دوور و ئەورووپاش کە ماوەیەک بەدەست موسڵمانانەوە بوو، بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە.

شێوازی پەلاماری ئیسپانییەکان بۆ خۆرئاوای عەرەبی ڕوخسارێکی ئایینی و ئیستیعماری بەخۆوەوە گرتبوو، چونکە کەنیسە دەستی هەبوو لە هاندان و گوشار خستنە سەر ئیسپانییەکان تا سوپا و کەشتیەکانیان بۆ داگیرکردنی خۆرئاوای عەرەبی ئامادە بکەن. (پاپا)ش فەرمانێکی دەرکرد، کە تیایدا مافی ئەوەیدا بە پادشای ئیسپانیا (فردیناند) و (ئیزابیلا)ی ژنی، کە دەست بەسەر هەموو ئەو زەویانەدا بگرن کە داگیری دەکەن، هەروەها بەیاننامەیەکی دەرکرد تیایدا داوای خێر و خۆشی بۆ ئیسپانییەکان کرد لە هەوڵ و تەقاڵاکانیاندا بۆ داگیرکردنی باکووری ئەفریقیا.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply