Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی لەگەڵ چەقەڵ شەڕی دەکرد، واتە دوژمنایەتی لەگەڵ خزم و کەسەکانیدا دەکات.

ئەگەر بینی چەقەڵ خۆی بەو کەسەدا دەساوێ، واتە لەکەس ناترسێ.

ئەگەر بینی لەگەڵ چەقەڵ یاری دەکرد، واتە عاشقی ژنێک دەبێت.

ئەگەر دیتی گۆشتی چەقەڵی دەخوارد، واتە نەخۆشییەکی لەکۆڵ دەبێتەوە و شیفای بۆ دێت.

ئەگەر قەرزدارێک ئەو خەوەی بینی، قەرزەکەی دەداتەوە.

هەروەها موو و گۆشت و ئێسقانی چەقەڵ نیشانەی پارە و سامانە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G