Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی وڵاخێکی گرت و وڵاخەکە دەستەمۆیەتی، واتە بەقەدەر نرخ و بەهای ئەو چوارپێیە، لە لایەن پیاوێکی دەشتەکی و بیابانییەوە قازانجی پێدەگات.

ئەگەر دیتی پۆلێک وڵاخی کێوی هاتنە بەردەستی و بوونە دەستەمۆی ئەو، واتە گرووپێک لە خەڵکی کە شوێنی نیشتەجێ بوونیان لە دەشت و بیاباندایە، دەبنە ملکەچ و فەرمانبەرداری ئەو.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی ئاژەڵێکی چوارپێ، قسەی لەگەڵ دەکرد، واتە ڕیز و گەورەیی پەیدا دەکات.

ئەگەر بینی گۆشتی ئاژەڵیکی چوارپێی دەخوارد، ئەوا بەو ئەندازەیە، پارە و سامانی دەست دەکەوێت.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G