Spread the love

دانیال پێغەمبەر دەفەرمێ: هەر خواردنێک کە خواردنی ناخۆشتر و بێ تامتر بێ، لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەی خۆشەکەیە. واتە نیشانەی ئازار و مەینەتییە.

هەر خواردنێک ترش بوو، نیشانەی نەخۆشییە و خواردنی شیرین لەخەودا، نیشانەی ژیانێکی خۆشە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی هەر خواردنێک کە لە ماڵدا هەیە، دەیخواردن، نیشانەی کۆتایی تەمەنییەتی.

ئەگەر دیتی مردوو، خواردنەکەی ئەوی خوارد، ئەوا ئەو خواردن و خۆراکە گران دەبێت.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G