Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک لە خەویدا دیتی دوگی خوارد، واتە خێر و قازانج، ڕزق و رۆزی دەست دەکەوێت.

ئەگەر دیتی دوگی مەڕی هەبوو و دەیخوارد، ئەوا بەقەدەر ئەوە، پارە و سامانی حەڵاڵی دەست دەکەوێت.

ئەگەر بینی دوگی گیانلەوەرێکی دەخوارد کە گۆشتەکەی حەڵاڵ بوو، ئەوا پارووی حەڵاڵی دەست دەکەوێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی دوگ لەخەودا، سێ واتای هەیە.

یەکەم: ڕزق و ڕۆزی و نیعمەت. دووەم: پارە و سامان و قازانج. سێیەم: کرانەوەی کار و کاسبییە ڕاگیراوەکان.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G