Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی خاچی کڕی، یان کەسێک پێدا، واتە ئایینەکەی لاوازە و ئارەزووی بەلای بێ بڕواییدا دەڕوات.

ئەگەر بینی خاچی لە ملدایە، واتە بیروباوەڕی بۆ ئایینەکەی دروستە.

ئەگەر دیتی خاچی دەپەرست، واتە هاوبەش بۆ خوا دادەنێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی کەسێک خاچی پێدا و ئەویش خاچەکەی شکاند، یان لە ماڵەکەی فڕێی دایە دەرەوە، واتە ئایینی ئیسلام لە دڵیدا پتەوە و کافر و بێ بڕواکانیش دوژمنی ئەون.

ئەگەر بینی خاچی ماچ کرد و خۆشی دەیوست، ئەوا لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەوەیە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G