Spread the love

بینینی حەڵوا لە خەودا، خەم و مەینەتییە و خواردنیشی نیشانەی نەخۆشییە.

ئیبن سیرین دەڵێ: حەڵوا لەخەودا، ماڵ و سامانە، کە بەدەستی پاشا دەدرێت و حەرامیشە.

حەڵوای وشک، نیشانەی پارە و سامان و مەینەتییە، ئەگەر زەعفەرانی تێدابوو.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: حەڵوا لەخەودا، پارە و سامانی زۆر و ئیمانی راست و ڕەوانە.

خواردنی تیکەیەک-پاروویەک لە حەلوا، نیشانەی منداڵە.

خواردنی حەڵوایەک کە کاکڵە گوێز و بادەمی تێدابوو، واتە لەلایەن پیاوێکی بەخیل و چاوچنۆکەوە، شتێکی پێدەگات، بە ئەندازەی ئەوەی کە خواردوویەتی.

جابری مەغریبی دەڵێ: حەڵوا خواردن لەخەودا، نیشانەی ئەوەیە کە بەقەدەر ئەوەی خواردوویەتی، پارە و سامانی دەست دەکەوێت، ئەگەر هاتوو زەعفەرانی زەردی تێدانەبوو.

ئەگەر سپی بوو، باشە و حەڵوا فرۆش لەخەودا، پیاوێکی زمان لووس و ڕووخۆشە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G