Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی خەلیفە ڕووگەش بوو و بە میهرەبانی قسەی لەگەڵ دەکرد، واتە خێر و بەرەکەتی دین و دونیای بەسەردا دەڕژێت.

ئەگەر دیتی جێنشین کارێکی تایبەتی پێ سپارد، واتە ڕێز و گەورەیی پەیدا دەکات و دەبێتە خاوەن پلە و پایە.

ئەگەر دیتی خەلیفە، ئەوی کرد بە ئەمیر لە هەرێمێک یان ناوچەیەکی موسڵمانان، واتە ڕێز و حورمەت پەیدا دەکات و دەبێتە خاوەن پلە و پایە.

ئەگەر بینی چووە نێو کۆشکی خەلیفەوە، واتە دەبێتە پاێزەر و نزیکانی خەلیفە.

ئەگەر بینی جنێشین شتێکی لە کاڵای دونیا پێبەخشی، واتە پلە و پایەی دەست دەکەوێت و لە نێو گەورە و خانەدانەکاندا ناو دەردەکات.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی جنێشین دژایەتی دەکرد، لەبەر کارێک کە پەیوەندی بە شەرعەوە هەبوو، واتە خواستەکانی دێنە دی و لەنێو خەڵکدا سەربەرز دەبێت.

ئەگەر دیتی لەسەر پێخەف و شوێنی جێنشیندا نووستووە، واتە ژنێک یان کەنیزەکێکی دەداتێ و یانیش سەروەت و سامانی دەداتێ، کە لەگەڵ ژنەکەی خۆیدا خەرجیان دەکات.

ئەگەر ئەو پێخەفەی خەلیفە خراپ بوو، واتە خەلیفە و فەرمانڕەوا دەیکاتە والی لە سنووری هەرێمەکەی خۆیدا و بەقەدەر فراوانی ئەو پێخەفە، ویلایەتەکی خۆیی پێدەسپێرێت.

ئەگەر دیتی سواری پشتی ئەسپی جێنشین ببوو، واتە لەو ویلایەت و هەرێمەدا، لەگەڵ خەلیفەدا هاوپشک دەبێت.

ئەگەر بینی لەپێش یان لە تەنیشت خەلیفەوە دەڕۆیشت بە ڕێگادا، واتە پێشڕوەی کارەکانی خەلیفەیە.

ئەگەر بینی خەلیفە ڕووی ترش و گرژە لە ئاستیدا، واتە بیروباوڕ و ئیمانەکەی کەموکورتی تێدایە.

ئەگەر دیتی بووەتە جێنشین و خۆی لە راستیدا ئەهلی ئەوانە نەبوو و لێی نەدەوەشایەوە، واتە تووشی بەڵایەک دەبێت. یان تووشی کارێکی سەخت و دژوار دەبێت و دوژمن بۆی بەداخن.

ئەگەر بینی خەلیفە شمشێری بەدیاری پێدا، واتە گەورەیی و پاشایەتی دەست دەکەوێت.

ئەگەر دیتی جێنشین ئەوی بۆ ئەنجامدانی کارێک نارد، واتە خێر و کەرامەتی دەست دەکەوێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئەگەر کەسێ خەلیفەیەکی مردووی دیت، کە زیندووە و خوشحاڵ و شادومان بوو و قسەی لەگەڵ کرد، واتە ئاواتەکانی دێنە دی و رێز و دەسەڵات پەیدا دەکات.

ئەگەر خەلیفەی بینی خەمناک و خەمبار بوو، ئەوا لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەی ئەوەیە کە باس کرا.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G