Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر لە خەویدا بینی جلوبەرگی جاوی هەبوو، نیشانەی شادومانی و ژیانێکی ئاسان دەگەینێت.

ئەگەر بینی جاوگەکە کۆنە بوو، لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەوەیە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی جلکی جاوی لەبەر کردبوو و بینەری خەوەکەش لە خواترس بوو، لێکدانەوەکەی باشە.

ئەگەر بینەری خەوەکە خراپەکار بوو، نیشانەی خراپی هەیە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر پاشایەک دیتی جلکی جاوی پۆشیبوو، نیشانەی دادپەروەرییەکەیەتی.

ئەگەر قازی ئەو خەوەی بینی، بە ڕاست و دروستی ناوبژێوانی دەکات.

ئەگەر بێ باوەڕێک و خودانەناسێک ئەو خەوەی بینی، نیشانەی ئەوەیە موسڵمان دەبێت.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G