ئەگەر لە خەودیا بینی کە ماڵەکەیان تاڵان کرد، واتە بەهۆی سەروەت و سامانەوە تووشی خەم دەبێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی لەشکر و سوپای ئیسلام، شوێن و زێدی کافرەکانیان تاڵان کرد، واتە کافرەکان تووشی بەڵا دەبن.
ئەگەر دیتی سوپای کافرەکان، شوێنی موسڵمانانیان تاڵان کرد، واتە ئیسلام تووشی مەینەتییەک دەبێت.
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر دیتی ماڵ و موڵکی کەسێکی بەتاڵان برد، واتە ئەو کەسە، خەم و مەینەتی و زیانی پێدەگات، بەقەدەر ئەو شتانەی کە بەتاڵانی بردووە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: تاڵانی لە خەودا، چوار واتای هەیە.
یەکەم: خەڵک و هاوڵاتی. دووەم: زەرەر و زیان. سێیەم: خەم و مەینەتی. چوارەم: هەزرانی نرخەکان، یان دەستکەوت.
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇