دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر کەسێک لە خەویدا دیتی ڕشایەوە و بە ئاسانی ڕشانەوەکەی دەهاتە دەرەوە، نیشانەی ئەوەیە لە تاوانەکانی پەشیمان دەبێتەوە و تەوبە دەکات.
ئەگەر نەیتوانی بڕشێتەوە، واتە زیانی پێدەگات و هەندێک دەڵێن: نیشانەی تاوان و زیانی داراییە.
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی ڕشایەوە و خوێن هاتە دەرەوە، نیشانەی زیانە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی ڕشانەوە لە خەودا، شەش واتای هەیە:
یەکەم: تەوبەکردن. دووەم: پەشیمانی. سێیەم: زەرەر و زیان. چوارەم: ڕزگاربون لە خەم. پێنجەم: دانەوەی ئەمانەتی. شەشەم: کرانەوەی کارە داخراو و وەستاوەکان.
ئەگەر بینی ڕشایەوە و دیسان قووتی دایەوە، واتە شتێکی بەکەسێک بەخشیەوە و دیسان لێ وەردەگرێتەوە.
#ڕشانەوە #کوردزانست #دانیال_پێغەمبەر #ئیبراهیمی_کرمانی #ئیبن_سیرین #ئیمام_جەعفەری_سادق #خەونامەی_کوردی #خەوننامەی_کوردی #لە_خەودا_چییە #Xewnnamey_kurdî
Discover more from Kurdzanist is a scientific and social site
Subscribe to get the latest posts sent to your email.
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇