Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر دیتی پەڕەسێلکەی هەیە و یان کەسێک پێیدا، واتە لەگەڵ ئەو کەسەی کە لێی جیا بووەتەوە، دەبنە دۆست و هۆگری یەکدی و دەچێتە ئاستی پلە و پایەی ئەو کەسەوە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: بینینی پەڕەسێلکە لە خەودا، پیاوی دەوڵەمەند و چاکەکارە.

ئەگەر پەڕەسێلکەکە مێچکە بوو، نیشانەی ژنی دەوڵەمەندی چاکەکارە.

ئەگەر بینی پەڕەسێلکە لە تەنیشتی هەڵفڕی، واتە لە پیاوێکی دەوڵەمەند جیا دەبێتەوە.

ئەگەر دیتی پەڕەسێلکە لەسەر دەستیدا مردار بوویەوە، واتە یار و خۆشەیستەکەی دەمرێت و ڕەنج و ئازار و مەینەتی دەبینێت.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی پەڕەسێلکەی ڕاگرت و بەخێوی دەکرد، ئەوا لە خەم و ئازارەکان ڕزگاری دەبێت و لە مەترسییەکان پارێزراو دەبێت.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G