Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: هەر کەسێ پەردەی لە خەودا بینی کە بەسەر دەرگا هەڵواسرابوو، ئەگەر تەسک و ئەستوور بوو، نیشانەی خەم و مەینەتی و ترس و خۆفە لە کارەکان.

ئەگەر پەردەی لەسەر دەرگای کۆشک و سەرایەکی گەورەدا بینی، یان لەسەر دەرگای مزگەوت و یان لە نێو بازاڕ، هەر نیشانەی خەم و مەینەتی و دڵەڕاوکێ و ترس و خۆفی گەورەیە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی پەردە لەناو چوو، واتە خاوەنەکەی لە خەم و خەفەت ڕزگاری دەبێت و لە مەترسییەکان پارێزراو دەبێت و ئەگەریش پەردەی بینی و نەیناسییەوە، ئەوا خەم و مەینەتییەکەی سەختتر و زیاتر دەبێت، بەڵام ئەگەر ناسیەوە، ئاسانترە.

جابری مەغریبی دەڵێ: پەردەی نوێ، حاکم و فەرمانڕەوای باشە و ژێردەستەکانی خراپن، پەردەی کۆنەش بەهەموو شێوەیەک چاکە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G