Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ڕێکوپێکی نیزامی کار و ویژدانە لە گەڵ خەڵکی، بەتایبەت ئەگەر پێوانەکە ڕێک و ڕاست بوو و هەندێک دەڵێن: پێوانە لە خەودا، نێوانگیرییە.

ئەگەر بینی پێوانەی کڕی، یان کەسێک پێدا، واتە ڕاستی و ویژدان بەکار دەهێنێ لە مامەڵەکردندا و بە رەوایی دادپەرەوەریی دەکات.

ئەگەر بینی پێوانەکە شکا یان سووتا، نیشانەی ترس و مەرگە بۆ خاوەنەکەی.

ئەگەر لە پێوانەدا شتێکی کێشا، ئەگەر ئەهلی زانست بێ و خوێندەوار بێ، واتە دەبێتە قازی.

ئەگەر ئەهلی زانست نەبوو و خوێندەوار نەبوو، واتە بۆ هەر داوەرییەک، پێویستی بە قازی دەبێت و بە دەربڕینێکی تر، پێوانە لە خەودا، پیاوێکی ڕاستگۆ و بە ویژدانە کە دادگەری خەڵکی دەکات.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G