Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی فەروەی لەبەر کردووە و وەرزیش زستان بوو، واتە شتێکی پێدەگات لە ڕووی بژێوی ژیانیەوە.

ئەگەر کاتەکە وەرزی هاوین بوو، هەمان واتای هەیە، بەڵام دوواجار خەمبار دەبێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی پێستەی سمۆرەی لەبەردایە، واتە ژنێکی دەوڵەمەند دەهێنێت.

ئەگەر فەروەی تازەی ڕێوی لەبەردا بوو، واتە ئەو ژنەی کە دەیخوازێت، دەوڵەمەند و خۆپارێزە، بەڵام فڕیودەر و فێڵبازە.

ئەگەر بینی پێستەی کەروێشکی لەبەردایە، واتە ژنێکی خراپەکار دێنێت.

ئەگەر بینی پێستەی پشیلەی پۆشیبوو، واتە ژنێکی زمان لووس دەخوازێت کە دز و بێ ئەمانەتە.

ئەگەر بینی پێستەی مشکی لەبەردایە، واتە ژنێکی پیس و پۆخڵ دەکاتە ژنی خۆی.

ئەگەر بینی پێستە و فەروەکەی دڕاوە یان سووتاوە و یانیش لەناو چووە، نیشانەی خەم و مەینەتییە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G