Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: پێخەف لە خەودا ژنە، باشی و خراپیەکەی پەیوەندی بە ژنەوە هەیە.

ئەگەر بینی پێخەفەکەی گۆڕی، یان لە پێخەفێکی ترەوە چووە سەر پێخەفێکی تر، واتە ژنێکی تر دەخوازێت و لە ژنەکەی یەکەمی جیا دەبێتەوە.

ئەگەر پێخەفەکە دۆخ و شکڵ و شێوەی گۆڕا، واتە ژنەکەی لە دۆخێکەوە بۆ دۆخێکی تر دەگۆڕێت.

ئەگەر پێخەفەکەی گۆڕابوو بە پێخەفێکی تر، کە باشتر یان خراپتر بوو لەوەی پێشتر، واتە ژنێکی تر دێنێت و لە ژنەکەی یەکەمی جیا دەبێتەوە.

ئەگەر پێخەفەکەی خۆی فرۆشت، یان فڕکی-فڕەی دا، واتە لە ژنەکەی یەکەمی جیا دەبێتەوە، یان لێی دوور دەکەوێتەوە و یانیش یەکێکیان لە (ژن و مێردە) دەمرن.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر کەسێ بینی خۆی لەسەر پێخەفی کەسێکی خراودا بینییەوە، ئەوا بە ئەندازەی ئەوە زیانی پێدەگات.

ئەگەر پێخەفەکەی لەسەر تەختە خەوی کەسێکی خراپدا راخرابوو و ئەویش لەسەری دانیشت، ئەوا گەورەیی و رێزی دەست دەکەوێت و بەسەر دوژمنانیدا زاڵ دەبێت.

جابری مەغریبی دەڵێ: پێخەف لە خەودا، ویلایەت و لەشێکی ساغ و ئاسایی دەگەینێت، هەرچەندە ژمارەی پێخەفەکان زۆر بن، ئەوەندە ژن دێنێت.

ئەگەر پێخەفەکەی خۆیی لە ماڵەوەدا بینی، یانیش لە ناو چاڵێکدا بینی، کە نەیدەتوانی تیایدا دەریبێنێ، واتە ژنەکەی تووشی ژان و نەخۆشییەک دەبێت، کە لێیی دەرباز نابێت.

ئەگەر خۆی لەسەر پێخەفێکی نەرمی راخراو بینی و لەسەری خەوتبوو، نیشانەی ئەوەیە ئەو ساڵە بۆ بینەری خەوەکە خۆش دەبێت.

ئەگەر پێخەفەکەی لە خوری دروست کرابوو، واتە ژنێکی دەوڵەمەند دێنێت.

ئەگەر پێخەفەکەی دڕابوو یان سووتابوو، واتە کاتی مردنی نزیکە بووەتەوە و عێل و عەشیرەتەکەی دین و ئیمان و شەرمیان نییە.

ئەگەر پێخەفەکەی لە ئاوریشم دروست کرابوو و گۆڕییەوە بە پێخەفێکی (چاوگ-چاو)، واتە لە ژنە بێباوڕەکەی جیا دەبێتەوە و ژنێکی ئیماندار و خۆپارێز دێنێت.

ئەگەر لە خەویدا بینی مشک پێخەفەکەی کون کردووە، نیشانەی ئەوەیە کە مامەڵەیەک دەکەوێتە نێوان ژنەکەی و کەسێکی ناپاکدا و لەئەنجامدا بە داوێن پیسی رازیی دەکات.

ئەگەر پێخەفەکە بە ئاسمانەوە راوەستابوو، واتە پێخەفەکەی لە شوێنێکی بەرزدا ڕادەخرێت و کارەکەشی بەرز دەکرێتەوە و دەوڵەت و گەورەیی پەیدا دەکات.

ئەگەر پێخەفەکەی لە هەوادا کەوتە خوارەوە، واتە ژنەکەی نەخۆش دەکەوێت و دوواجار چاک دەبێتەوە.

دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر بینی ڕەنگی پێخەفەکەی سەوزە، ژنێکی ئیماندار و خۆپارێز دێنێت.

ئەگەر بینی پێخەفەکەی سوورە، واتە ژنەکەی بەدکردار و ناپاک دەبێت.

ئەگەر پێخەفەکەی کۆنە بوو و دوواتر نوێ بوویەوە، واتە ژنەکەی لە کرداری خراپەوە، دەگەڕێتەوە سەر کرداری چاکە.

ئەگەر پێخەفەکەی لە ڕەنگی سەوزەوە گۆڕا بۆ سوور، واتە ژنەکەی لە چاکەکاریەوە دەگەڕێتەوە سەر خراپە کاری.

ئەگەر بەپێچەوانەوە بوو، واتە لە خراپەکاریەوە دەچێتە سەرچاکە کاری.

ئەگەر پێخەفەکەی لە سوورەوە گۆڕا بۆ سپی یان زەرد، واتە ژنەکەی لە کاری گوناه و تاوان تەوبە دەکات و نەخۆش دەکەوێت و بەجۆرێک کە مەترسی مردنی لێدەکرێت.

ئەگەر پێخەفەکە تازە بوو و لە ژێر خۆیدا رایخستبوو و بالیف و پشتی

لەسەر دانابوو، نیشانەی ژنە، یانیش کەنیزەک دەکڕێت.

ئەگەر هەندێ بالیفی لەسەر پێخەفی خۆی دانابوو، نیشانەی خادم و خزمەتگوزارە.

ئەگەر پێخەفەکەی لە شوێنیکی ناشارەزادا راخرابوو، واتە زەویەک دەکڕێت و کاری کشتوکاڵی تێدا دەکات و لێکدەرەوانی خەویش گوتویانە: میراتی دەست دەکەوێت.

ئەگەریش لەسەر پێخەفەکەی خەوتبوو، واتە ئارامی و ئاسوودەیی باڵی بەسەردا دەکێشێت.

ئەگەر پێخەفێکی هەبوو و بەسەر هەواوە بوو و ئەویش لەسەری خەوتبوو، واتە بە هۆی ژنەوە گەورەیی و پێگە پەیدا دەکات.

ئەگەر پێخەفەکەی دڕابوو، ژنەکەی بەدکردار و داوێن پیسە.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ:

بینینی پێخەف لە خەودا چوار لێکدانەوەی هەیە: یەکەم: ژن. دووەم: کەنیزەک. سێیەم: ویلایەت و هەرێم. چوارەم: رزق و رۆزی و بژێوی و قازانج و لەش ساغی.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G