Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی لە خەویدا پیر بووە و ریشی سپی بووە، ئەوا گەورەیی و کەرامەت پەیدا دەکات.

ئەگەر پیرێکی نەناسراوی بینی خۆشحاڵ و دەم بە پێکەنیینە، واتە لە لایەن ئەو کەسەوە شتێکی پێدەگات. ئەگەر بە خەمگینی دیتی، واتاکەی بە پێچەوانەی ئەمەیە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر پیرێ خەوی بینی کە گەنج بووەتەوە، واتە کەموکورتییەک لە گەورەیی و کەرامەتیا هەیە و لە دونیادا لە خۆی بایی دەبێت.

ئەگەر گەنجێک یان منداڵێک دیتی پیر بووە، واتە گەورەیی و کەرامەت پەیدا دەکات و بە کاری دووارۆژەوە سەر قاڵ دەبێت.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G