Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: نزا کردن لە خەودا، بەدیهێنانی خواستەکانە.

ئەگەر بینی دۆعا بۆ خۆی دەکات و داوای بەدیهاتنی ئاواتەکانی دەکات، نیشانەی ئەوەیە کە دوواڕۆژی خێر دەبێت و خواستەکانیشی دێنە دی.

ئەگەر کەسێک دیتی دۆعا بۆ کەسێکی تر دەکات، واتە لە زوڵم و ستەمەوە تێوە دەگڵێت و کاری باش ناکات.

ئەگەر دیتی نزا بۆ ستەم لێکراوێک دەکات، نیشانەی ئەوەیە کە هەموو کەسێکی بەلاوە باشە و بە خراپە سەیری کەس ناکات و خواستی هەموو کەسێکیش دێنێتە دی.

ئەگەر بینی دۆعای تایبەت دەخوێنێ، منداڵێکی دەبێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر کەسی نزاکەر چاکەکار و لە خواترس بوو، خودا لێیخۆش دەبێت و خواستەکانی دێنێتە دی.

ئەگەریش خراپەکار بوو، خودا لە تاوانەکانی خۆش دەبێت و وادەکات تەوبە بکات، ئەگەر کافر و بێ دینیش بوو، ئەوا دێتە سەر دینی ئیسلام.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply