Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: دەهۆڵ کوتان لەخەودا، قسەی پڕۆپووچ و درۆ و کاری ڕوون و ئاشکرایە و هەموو تایبەتمەندییەکانیش بۆ دەهۆڵکوتەکە دەگەڕێتەوە.

ئەگەر بینی لەگەڵ دەهۆڵدا، نەی و شمشاڵیان لێدەدا و هەڵدەپەڕین، نیشانەی خەم و مەینەتی و بەڵایە.

ئەگەر بینی بەتەنیا تەپڵی لێدەدا، واتە قسەی پڕوپووچ دەکات، یانیش کارێکی ڕوون و ئاشکرا ئەنجام دەدات.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: دەهۆڵ کوتان، نیشانەی هەواڵی درۆ و جیاوازە، کە هیچ خێرێک لەو هەواڵەدا نییە.

#دەهۆڵ_کوتان #دەوڵ_لێدان#تەپڵ_لێدان #شمشاڵ #دانیال_پێغەمبەر #ئیبراهیمی_کرمانی #ئیبن_سیرین #ئیمام_جەعفەری_سادق #خەونامەی_کوردی #خەوننامەی_کوردی #لە_خەودا_چییە #Xewnnamey_kurdî

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G