ئیبن سیرین دەڵێ: دەف لێدان لەخەودا باشە، بۆ ئەو کەسەی دەفەکە لێدەدات.
بەڵام ئەگەر کەنیزەکەکەی دەفی لێدەدا، نیشانەی شتێکی بەناوبانگ و باشە کە پێی دەگات.
ئەگەر دەف لێکدەرەکە ئازاد بوو و کوێلە نەبوو، نیشانەی کارێکی بەناوبانگە.
ئەگەر پیاوێکی گەنج دەفی لێدەدا، واتە لەگەڵ دوژمنەکەی خۆی کاری چاکە دەکات.
ئەگەر پیاوێکی پیر دەفی لێدەدا، واز لە کاری چاکە دێنێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر پیاوێک دیتی لەخەویدا بەباشی و وەستایانە دەف لێدەدا، واتە ژنێکی روخسار جوان و کردار خراپ دەخوازێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بیستنی دەنگی دەف لەخەودا، ئەگەر لەلایەن ژن و کەنیزەکەوە بوو، نیشانەی خۆشی و شادییە.
ئەگەر گوێی لە دەنگی دەف بوو لەلایەن پیاوێکەوە، نیشانەی بەخت و دەسەڵات و سەربەرزییە و بیستنی دەنگی دەف لە لایەن پیاوێکی گەنجەوە، نیشانەی دەرکەوتنی بارودۆخ و گوزرەرانییەتی.
#دانیال_پێغەمبەر #ئیبراهیمی_کرمانی #ئیبن_سیرین #ئیمام_جەعفەری_سادق #خەونامەی_کوردی #خەوننامەی_کوردی #لە_خەودا_چییە #دەف_لێدان #Xewnnamey_kurdî
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇