ئیبن سیرین دەڵێ: قاپ لەخەودا، باشی و جوانییە.
ئەگەر دیتی کەسێک کاسەیەکی تازەی پێدا، واتە قسەیەکی خۆش لە کەسێک دەبیستێت و خوشحاڵ دەبێت.
ئەگەر دیتی قاپەکەی شکا یان ون بوو، واتە قسەکانی پشگوێ دەخرێن و هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: دەفر و کاسە لەخەودا، سێ واتای هەیە، ئەوانیش: منداڵ و خزمان و خۆشەویستەکەیەتی.
جابری مەغریبی دەڵێ: جامۆڵکە لەخەودا، کەنیزەکە.
ئەگەر بینی جاموڵکەیەکی تازە و خاوێنی هەبوو، واتە کەنیزەکێکی جوانخاس دەخوازێت.
ئەگەر بینی کاسەکەی شکا یان لێ ونبوو، واتە کەنیزەکەکەی دەمرێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی کاسە دەفر لەخەودا، دە واتای هەیە.
یەکەم: ژن. دووەم: خزمەتکار. سێیەم: کەنیزەک. چوارەم: دین و ئیمان. پێنجەم: گوزەرانی باش. شەشەم: تەمەن درێژی. حەوتەم: ماڵ و سامان. هەشتەم: رزق و ڕۆزی. نۆیەم: قسە و هەواڵی خۆش. دەیەم: میرات لەلایەن ژنانەوە.
#دانیال_پێغەمبەر #ئیبراهیمی_کرمانی #ئیبن_سیرین #ئیمام_جەعفەری_سادق #خەونامەی_کوردی #خەوننامەی_کوردی #لە_خەودا_چییە #دەفر #کاسە #جامۆڵە #Xewnnamey_kurdî
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇