Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێ لەخەودا، دەرگاوانی بەهەشتی بینی، واتە لە عەزاب بەدوور دەبێت و لە ناڕەحەتی ڕزگاری دەبێت.

ئەگەر بینی دەرگاوانی بەهەشت، لەبەردەرگای بەهەشت ڕاوستاوە، واتە لە دونیا دەردەچێت.

هەندێ لە لێکدەرەوانی خەود دەڵێن: دەرگاوانی بەهەشت لەخەودا، نیشانەی ئەویە کە لەگەڵ خەزێنەداری فەرمانڕەوا دەبێتە هاوڕێ، چونکە دەرگاوانی بەهەشت خەزێنەداری بەهەشتە.

ئەگەر دیتی دەرگاوانی بەهەشت، ئەوی برد بۆ بەهەشت، واتە زوو لە دونیا دەردەچێت و دوواڕۆژیشی بەخۆشی دەگۆزەرێنێت.

ئەگەر بینی دەرگاوانی بەهەشت لە میوەی بەهەشتی پێدا، یان جلی سەوزی پێ بەخشی، واتە کاتی مردنی نزیک بووەتەوە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی دەرگاوانی بەهەشت، یاقوت یان مرواری یان گەوهەری بەهەشتی پێدا، واتە منداڵێکی زیرەکی زانای لێ پەیدا دەبێت، بەجۆرێک کە ناوی لەناو زانایانی دونیادا تۆمار دەکرێت.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G