Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی نەخۆشێک دەرمانی خوارد و چاک بوویەوە، نیشانەی ڕاستی بیروباوەڕەکەیەتی بە ئایین.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دەرمانەکە چارەسەری نەکرد، واتە باشی و بەرژەوەندی دینەکەی و بیروباوەڕەکەی لەناو دەچێت.

ئەگەر دەرمانی بۆ چارەسەری خۆی دەخوارد، ئەوا بە ئەندازەی سەرکەوتنی دەرمانەکە، خوازیار و ئاواتی خۆشی دونیایە. ئەگەر بینی دەرمانی بۆ خەڵک دروست دەکرد، واتە چاکە لەگەڵ خەڵکی دەکات.

ئەگەر دەرمانی وشکی دەگرتەوە، واتە لەخەم و مەینەتی ڕزگاری دەبێت.

ئەگەر بینی دەرمانی خوارد و زەرە و زیانی پێگەیشت، ئەوا واتاکەی هەر ئەوەیە کە زیانی پێدەگات.

ئەگەر دیتی دەرمانی خوارد و بیر و هۆشی لەدەستدا، نیشانەی ئەوەیە کە لە خەم و مەینەتی ڕزگاری دەبێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: هەر دەرمانێک کە ڕەنگی زەرد بوو، نیشانەی ئازار و نەخۆشییە و هەر دەرمانێک خواردنی ئاسان بوو، نیشانەی شیفا و ئارامییە و هەر دەرمانێک خواردنی باش نەبوو، نیشانەی نەخۆشییە.

ئەگەر دیتی دەرمانی خوارد و کاریگەری لەسەر هەبوو، نیشانەی ئەوەیە کە دینەکەی پاکە و ئەگەر بەپێچەوانەوەی ئەمەشی بینی، خراپە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G