Spread the love

ئەگەر بینی سوژنی بەدەستەوە بوو و شتێکی دەدروو، واتە ئیش و پیشە پەرتەوازەبووەکانی، دەبن بەیەک و دەگات بە خواستەکانی.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی جلی دەدروو، واتە بارودۆخی ژیانی باش دەبێت و بە مرازی خۆی دەگات.

ئەگەر دیتی سوژنەکەی ون بوو، واتە بارودۆخی ژیانی خراپ دەبێت و هەر ئۆمێدێکی هەیە، نایەتە دی و ژیانی پەرتەوازە دەبێت.

ئەگەر بینی سوژنەکەیان دزی، واتە کاروبارەکانی خراپ دەبن.

ئەگەر بینی سوژنی کرد بە شوێنێکدا، واتە دوواڕۆژی کارەکەی بەخێر و خۆشی دەباتە سەر و دەگات بە خۆشییەکانی دڵی.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی سوژنێکیان داپێی، واتە ئەو کەسە میهرەبانە و دەبێتە مایەی باشبوونی بارودۆخی ژیانی ئەو.

ئەگەر بینی سوژنی زۆری هەبوون، نیشانەی خێر و چاکەی ئەو کەسەیە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G