ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی دیوار لەخەودا، گوزرەانی بینەری خەوەکەیە لە دونیادا.
ئەگەر بینی لەسەر دیوار دانیشتووە و دیوارەکەش پتەو و بەهێز بوو، واتە بارودۆخ و گوزرەانی لە دونیادا باش و پتەوە، ئەگەر بینی دیواری تێک دەدا و دیوارەکەش کۆن بوو، سەرەوەت و سامانی دەست دەست دەکەوێت. ئەگەر دیوارەکە تازە بوو، نیشانەی خەم و مەینەتییە.
ئەگەر بینی بەپێوە پاڵی دابوویەوە بە دیوارەوە، واتە بارودۆخ و گوزرەانی ڕێک و ڕاست و باشە.
ئەگەر بینی لەسەر دیوارەوە کەوتە خوارەوە، دۆخەکەی دەگۆڕدرێت. ئەگەر بینی بە دیوارەوە هەڵواسراوە، نیشانەی پەرت و بڵاوی حاڵ و گوزەران و بژێوی ژیانییەتی.
ئەگەر بینی دیواری هەڵکدەکەند، واتە بژێوی ژیانی لێدەسێننەوە تا دەمرێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی دیواری خواری ڕاست کردەوە، یان دیواری تێکدراوی هەڵچنییەوە، واتە بارودۆخە خراپەکەی نامێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ دۆخە باشەکەی.
ئەگەر بینی دیواری شار یان دیواری مزگەوتێک کەوت و ڕووخا، واتە والی و پارێزگاری شارەکە دەمرێت.
جابری مەغرینی دەڵێ: بینیی دیوار لەخەودا، پیاوێکی گەورەیە، بەقەدەر گەورەیی دیوارەکە. ئەگەر بینی دیواری کۆنەی چاک کردەوە دیواری تازەشی ڕووخاند، نیشانەی خەم و مەینەتییە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئەگەر بینی خۆی دیواری هەڵچنی، ئەگەر دیوارەکە لە گڵ و خشت بوو، نیشانەی پارە و سامان و ئیمان و ئەمانەتییە.
ئەگەر دیوارەکەی لە بەرد و قسڵ بوو، واتە لە دونیادا لەخۆبایی دەبێت و فڕیو دەخوات و ڕێگای دوواڕۆژ هەڵنابژێرێت.
#دیوار #کوردزانست #دانیال_پێغەمبەر #ئیبراهیمی_کرمانی #ئیبن_سیرین #ئیمام_جەعفەری_سادق #خەونامەی_کوردی #خەوننامەی_کوردی #لە_خەودا_چییە #Xewnnamey_kurdî
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇