Spread the love

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی خەنە لەدەست و قاچی خۆی دەدات، واتە خزم و کەسوکارەکەی خۆی دەڕازێنێتەوە، بەڵام لە دینەکەیدا لاوازە و هەندێک دەڵێن: بارودۆخی گوزەرانی خزم و کەس و ئەندامانی خێزانەکەی دادەپۆشێ.

ئەگەر کەسێک ئەم خەوەی دیت کە خەنە، مەبەست و بیانووەکانی دەشاردەوە، واتە ئەو کەسە تووشی خەم و مەینەتی دەبێت، بەڵام زوو ڕزگاری دەبێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی خەنە لەخەودا، سێ واتای هەیە.

یەکەم: ڕازانەوەی خزمان. دووەم: داپۆشینی حاڵی ئەندامانی خێزان. سێیەم: خەم و مەینەتی.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G