Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی خۆی خەساند، ئەوا لەکاتی شەڕ لە گەڵ دوژمندا، سووک و ڕسوا دەبێت، بەڵام تامەزرۆی ملکەچی و عیبادەتی خوای پەروەردگار دەبێت.

هەندێ لە شیکارە شاکارەکانی خەو دەڵێن: منداڵەکەی دەمرێت و هیچ منداڵێکی تری نابێت، بەڵام دەوڵەمەند دەبێت.

ئەگەر کەسێکی نەناسیاوی دیت خەسێنرابوو، بەڵام کەسێکی شیاو و چاکەکار بوو و قسەکانی هاوتابوو لەگەڵ زانست و حیکمەتدا، ئەوا ئەو کەسە، فریشتەیەکە لە فریشتەکانی خوا، کە ڕێگەی ڕاست و چاکەی پێ نیشان دەدات و هۆشداری دەداتێ، یان موژدەی خێری پێدەدات، چونکە فریشتەکان، ئارەزووی پیاوانیان نییە.

ئەگەر قسەکانی زانست و حیکمەتی تێدا نەبوو، ئەو کەسە فریشتە نییە.

هەروەها ئەو کەسە خەسێنراوە کە لە خەویدا دیتی، ناسراو بوو، ئەوا ئەوەی گوتمان لە چاک و خراپ، هەمووی بۆ ئەو کەسە دەگەڕێتەوە کە خەوەکەی پێوە بینراوە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی، هێلکە گونی بڕاوەتەوە، یان کەوتە خوارەوە، واتە دوژمن بەسەریدا زاڵ دەبێت.

هەندێکی تر لە لکێدەرەوانی خەو دەڵێن: بڕینەوەی گون، نیشانەی نەبوونی کچە، واتە دووای ئەو خەوە، ئیتر کچی نابێت، چونکە هێلکەدان، نیشانەی کچە.

ئەگەر هێلکەدانی خۆی دەرهێنا و دای بە کەسێک، واتە منداڵەکانی دەبەستنەوە بە کەسێکی ترەوە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی لەگەڵ پیاوێکی ناباش و ناپاک و هەژار قسەی کرد، ئەگەر دیتی ئەو پیاوە بەبێ هۆ خەسێندراوە، ئەو ئەو پیاوە، زەرەری پێدەگات و ڕسوا دەبێت.

ئەگەر بینی (دەزگای زاوزێی، کێر-کیر) لە بندا بڕاوە، واتە لەنێو خەڵکیدا پیاوەتییەکەی نامێنێت و نیشانەی کەموکورتییە لە پێگە و لە منداڵەکانی، بەتایبەت ئەگەر بینی (دەزگای زاوزێی، کێر و گونی) بڕاوەتەوە.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی خەساندن لەخەودا، سێ واتای هەیە.

یەکەم: پیاوی پاک. دووەم: بینینی فریشتە. سێیەم: عیبادەت کردن.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G