Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی چووە نێو تەلبەندەوە، واتە لە پیلانی دوژمنان پارێزراو دەبێت.

ئەگەر بینی لە تەلبەند هاتە دەرەوە یان کەسێ هێنایە دەرەوە، واتە دوژمن بەسەریدا سەردەکەوێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی لەناو چوار دیوارێکی پتەودا (قایمدا) بوو و ئەو شوێنەش موڵکی خۆی بوو، واتە لە پیلانی دوژمنان بەدوور دەبێت.

ئەگەر بینی لەناو ئەو حەوشە و حەسارەدا هاتە دەرەوە، ئەوا لێکدانەوەکەی پێچەوانەیە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر کەسێک خۆی لەناو حەسارێک یان لە گرتووخانەدا بینیەوە، واتە رزق و ڕۆزی فراوان دەبێت و نیشانەی خێر و چاکەی دینە.

ئەگەر بەپێچەوانەی ئەمەی بینی، نیشانەی خراپی گوزەران و داخستنی دەرگای کارەکانیەتی بە ڕوویدا.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G