Spread the love

تەشت لە خەودا، ئافرەتێکی خەمخۆر و چاکەکارە کە خانووەکەی لە ڕێگەی چاکەدا بەکار دێنیت و ڕێگەی خێر نیشانی خەڵکی دەدات و فێریان دەکات و لە شەڕ و خراپەکاری تەوبە دەکات و دەگەڕێتەوە.

ئیبن سیرین دەڵێ: تەشت لەخەودا، کەنیزەکە کە خواستەکانی جێبەجێ دەکات.

ئەگەر بینی تەشتی بەدستەوە گرت، یان کەسێک پێدا یانیش کڕی، واتە ژنێکی خزمەتکار دێنێتە ماڵەکەیەوە، یان کەنیزەکێک دەکڕێت و بە گوتەی هەندێ لە لێکدەروانی خەو: تەشت، کەنیزەک و خزمەتکارە.

ئەگەر بینی تەشتەکە شکا، یان ون بوو، واتە ئەو کەنیزەکە هەڵدێت، یانیش لە دونیا دەردەچێت و دەمرێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: تەشت لەخەودا، نیشانەی ژنێکی خزمەتکارە.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: تەشت لەخەودا، نیشانەی ژنێکی خزمەتکارە.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینی تەشت لەخەودا، سێ واتای هەیە.

یەکەم: ژنی خزمەتکار. دووەم: کەنیزەک. سێیەم: سوود وەرگرتن لە ژنان.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G