Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: بینەری تەرخوون لە خەودا، پیاوێکی خراپەکاری بێ نرخە، چونکە بنەڕەتەکەی ئەسپەندەرە (گیایەکە) و ئەسپەندەریش بە سرکەوە دەخووسێنن و ماوەیەک لێ دەگەڕێن تاکوو تام و بۆنی خۆی لەدەست دەدات و دووای ئەوە دەیچێنن، ئیتر کاتێک سەوز دەبێت و سەر دەردێنێ، ئەوە پێی دەگوترێت تەرخوون.

ئەگەر دیتی تەرخوونی هەیە، یان کەسێک پێدا، واتە ئەو کەسە، زەرەر و زیانێکی پێدەگات.

ئەگەر دیتی تەرخوونی بە کەسێکدا، یان لە ماڵەکەی فڕێی دایە دەرەوە، واتە لە قسە کردن لەگەڵ کەسێکی لەو جۆرەدا، خۆی دادەبڕێت و دوور دەکەوێتەوە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G