Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی تاوس لە خەودا، نیشانەی پاشای عەجەمە.

ئەگەر بینی تاوسێکی نێرەی هەبوو، واتە لە پاشایەکی عەجەمەوە، پارە و سامانی دەست دەکەوێت.

ئەگەر تاوسێکی مێیەی بینی، واتە ژن دێنێت و منداڵی لێی دەبێت و سەروەت و سامانی دەست دەکەوێت.

دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: بینینی تاوس لە خەودا، نیشانەی ژنی خراپەکار و داوێن پیسە.

ئەگەر بینی تاوس قسەی لەگەڵ دەکرد، واتە ویلایەت و دەسەڵاتی دەست دەکەوێت.

ئەگەر بینی تاوس لە ماڵەکەیدا هەڵفڕی، واتە ژنەکەی تەڵاق دەدات.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی تاوسێکی کوشت، واتە پەردەی کچێنی کچێک لادەدات.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی تاوس دوو واتای هەیە.

یەکەم: پاشای عەجەم. دووەم: گەورەیەکی پارەدار.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G