Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: (مێرگ-بێشە)ی دارستان لە خەودا ژنێکی دەشتەکی و بیابانییە.

ئەگەر بینی چووە نێو دارستان و دارستانەکەش سەوز بوو، هەروەها بە دار و درەختی (بەردار-بەبەرهەم)یش دەوران دەوری دارستانەکەیان تەنیبوو، بە تایبەت لە وەرزی خۆیدا و لە میوەی دارەکانیشی دەخوارد، ئەوا ژنێک دەخوازێت کە لە بنەڕەتدا دێهاتییە و یانیش کەنیزەکێک دەکڕێ کە لە دەشت و بیابانەکاندا پەروەردە و بەخێو کراوە و لە لایەن ئەو ژنەشەوە، خێر و بەرەکەتی دەست دەکەوێت.

ئەگەر دارستانەکەی بەبێ میوە و ڕووت لەو تایبەتمەندییانە بینی، نیشانەی شەڕ و بەڵا و ناڕەحەتییە.

ئەگەر لەو مێرگ و دارستانەدا لە جیاتی دارەکان، دڕک و داڵ هەبوو و دڕکیش دەچەقی بە لەشیدا، واتە بەهۆی ژنانەوە تووشی خەم و مەینەتی دەبێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی دارستان لە خەودا، چوار واتای هەیە.

یەکەم: ژنی لادێی یان دەشتەکی و بیابانی. دووەم: کەنیزەک. سێیەم: سوود و قازانج. چوارەم: خەم و مەینەتی.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply