Spread the love

ئەو توونێلانە لە باڵیۆزخانەی ئێرانەوە لێدراون، ناوچەی باشووری سەنعا و ناوچەکانی خەمیس و بەیت بووس بە یەکدییه‌وه‌ گرێ دەدەن .

سەرچاوەکانی ئاسایشی یەمەن ئاشکرایان کردووە حووسییەکانی یەمەن ، لە ژێر چاودێری ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران و حزبوڵای لوبنان، لە باڵیۆزخانەی ئێران لە سەنعاوە، چەندین توونێلیان لێداوە بۆ شوێنە جۆراوجۆرەکانی ناو شار لە قووڵایی ٥ تا ١٠ مەترەوە، بۆ گه‌یاندنی چەک و تەقەمەنیی سوپای پاسدارانی ئێران بە هێزە شەڕکەرەکانی حووسی.

دانیشتووانی گه‌ڕه‌کی نزیک له‌ بالێۆزخانەی ئێران لە سەنعا، ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی یەمەنیان ئاگادار کردووه‌ته‌وه‌ لە دەنگی هەڵکۆڵینی ژێر ماڵکانیان بە ئامێر و لەرینەوە ماڵەکانیان لە ئاکامی ئەم هەڵکۆڵینانەدا، بەڵام بە هۆی ئەوەی هەڕەشەیان لێ کراوە، نەیانوێراوە دەنگ بکەن .

ئاژانسی هەواڵی ( خەبەر) لە سه‌ر زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ئاشکرای کردووە که‌ ئەو توونێلانە لە باڵیۆزخانەی ئێرانەوە لێدراون، ناوچەی باشووری سەنعا و ناوچەکانی خەمیس و بەیت بووس بە یەکدییه‌وه‌ گرێ دەدەن .

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply