Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر باڵاپۆشێکی فراوان و خاوێنی پۆشیبوو، واتە خەمەکانی نامێنێ.

ئەگەر دیتی باڵاپۆشەکەی چڵکن و پیسە، لێکدانەوەکەی پێچەوانەوەیە.

ئەگەر بینی باڵاپۆشی پارچە ئاوریشمی گوڵداری لەبەردا بوو، باشە و بۆ خەڵکی لە خواترس خراپە.

باڵاپۆشی بورد لە خەودا، نیشانەی سوود و قازانجە.

باڵاپۆشی خوری و جاوگ نیشانەی بەهێزی و پتەوی ئیمانە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی باڵاپۆشێکی تازە و خاوێنی پۆشیبوو، واتە ئیماندار و لە خواترسە.

ئەگەر بینی باڵاپۆشی سووری پۆشیبوو، نیشانەی خێرە.

ئەگەر باڵاپۆشی بۆر و بۆزی پۆشیبوو، نیشانەی بەڵایە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

Leave a Reply