Spread the love

ئیبن خەلدون بە دامەزرێنەری کۆمەڵناسی دادەنرێ

ئیبن خەلدون بە دامەزرێنەری کۆمەڵناسی دادەنرێ، چونکە کۆمەڵزانی هێنایە کایەوە و لێکۆڵینەوە و ڕێبازی باسکردن و زانییارییانەی بەرەو پێشەوە برد و ڕاستی کۆمەڵی مرۆڤ و بنەمای نیشتەجێبوونی شیکردەوە، ئەمە سەرەڕای لێکۆڵینەوەی سەبارەت بە دیاردەکانی ئارامی و بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی و دانانی یاساکانی بزووتنەوەی کۆمەڵ لەگەڵ لێکۆڵینەوەی پەیوەندی نێوان واقیعی کۆمەڵایەتی و شارستانی و ئەو بیرو باوەڕانەی کە لە کۆمەڵگەدا دەردەکەون.

 ئەمە جگە لەوەی کە ئیبن خەلدوون لە بەر هۆکاری تیرەگەری و هۆزایەتی کە ئەندامەکانی یەک تیرە بە یەکتر دەبەستێتەوە و کۆمەڵگەی مرۆڤی کردووە بە چەند چینێکی دیاریکراو وەک کۆچەر(بدو) و گوندنشین و شارستان.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *