Spread the love

خەڵکی ئاگادار کردووەتەوە دەربارەی گەندەڵی حکوومەتی فەڕەنسا چونکە هەر سێ دەسەڵاتە کە لە ژێر دەستی پادشا بووە

مۆنتسکیۆ توێژەرێکی قووڵی لێکۆڵینەوەی یاسا بوو. کتێبەکەی (گیانی یاساکان) (Lesprit deslois ) دادەنرێت بە باسێکی گشتی لە جۆری حکوومەتەکاندا، بەڵام لە دوایدا بوو بە سەرچاوەیەکی گرنگی ئەوانەی بە سیاسەتەوە خەریک بوون.

حکوومەتی ئەو کاتەی بەریتانی لا پەسەند بووە، بۆیە وای لیهاتووە داوای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان بکات، چونکە یاریدەی ئەوە دەدات هەریەکەیان چاودێر بێت بەسەر ئەوی تریانەوە و وای دەبینی کە ئەوە باشترین دەستەبەرییە بۆ سەربەستی گەل و هێمنی و دادپەروەری، خەڵکی ئاگادار کردووەتەوە دەربارەی گەندەڵی حکوومەتی فەڕەنسا چونکە هەر سێ دەسەڵاتە کە لە ژێر دەستی پادشا بووە.

بەڵام نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت کە لە بیرکردنەوەیدا دەربارەی جیابوونەوەی هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێ کردن و یاسادانان لەیەکتر لە بەریتانیادا بەهەڵەدا چووە.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G