Spread the love

دۆڵی دوو ئاوان دەڤەرێکی کراوە بوو لەبەر دەم هاتنی شەپۆلە مرۆییە یەک لە دوای یەکەکان.

هەر لە کۆنەوە چەندین کۆمەڵی مرۆیی لە “میسۆپۆتامیا” نیشتەجێبوون، جیا جیا پێکەوە بەشداریان لە بنیاتنانی شارەستانییەتدا کردووە.

دۆڵی دوو ئاوان دەڤەرێکی کراوە بوو لەبەر دەم هاتنی شەپۆلە مرۆییە یەک لە دوای یەکەکان. کە لە ڕۆژئاوا و باشووری رۆژئاواوە نەتەوەکانی نیمچە دوورگەی عەرەب(نەتەوە سامیەکان) و لە وڵاتی (فورات)ەوە ڕوویان کردە عێراق.

هاوکات چەندین شەپۆلی مرۆیی تر لە ڕۆژهەڵاتەوە بە دۆڵی دیجلەدا تێپەڕیون دەهاتنە ناو عێراقەوە ئەوانیش(نەتەوە هیندوئەورووپیەکان)نن.

ئەم شەپۆلانە لە گەڵ دانیشتوانە ڕەسەنەکانی وڵات وەکوو سۆمەریەکان و لولوبیەکان و گۆتیەکان و خۆریەکان تێکەڵ بوون. ئەم تێکەڵ بوونە بووەتە مایەی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ڕاو هزر، بۆیە شارستانییەتی دوڵی رافیدەین مۆرکێکی گشتگیری هەیە، زۆربەی دانیشتوانی دۆڵی ڕافیدەین پێی کاریگەر بوون و کاریگەریان لەسەر هەبووە.

هەرچەندە سۆمەریەکان بە داهێنەری بناغەی شارستانییەتی پێشکەوتوو دادەنرێن، ئەوان لە بواری بیناسای و کشتوکاڵ و ئاودێری و داهێنانی نووسین دەستی باڵایان هەبووە، بەڵام ئەو نەتەوانەی کە لە دەرەوە هاتنە ناوچەکەیانەوە شتی تریان پێبوو، شارستانییەتیان دەوڵەمەند کرد و گەشەیان پێدا بە شیوەیەک کە لە گەڵیان بگونجێ بۆیە دەتوانین بڵێین شارستانییەتی دۆڵی دوو ئاوان مۆرکی نێونەتەوەیی مرۆڤایەتی هەبوو، پاشتریش بووە کەناڵێکی گرنگی شارستانییەتی جیهان

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *