ڕێبازی ڕۆمانتیکی
کە یەکەم جار وشەی رۆمانتیک دەبیستین یەکسەر شتی خودی و خەیاڵی و سۆز و شەیدابوونی سرووشت و خۆشەویستی ئاسەواری کۆنمان بە بیردادێ.
ڕێبازی
ڕۆمانتیک لە ئەورووپا نزیکەی (سەدە و نیوێک) دوای دەرکەوتنی ڕێبازی
کلاسیزم سەری هەڵدا، ئەم ڕێبازە تازەیە شۆڕشێک بوو دژی هەموو دەستوور و
بنەما دەق گرتووەکانی ڕیبازی کلاسیزم، شۆڕشێک بوو بۆ ڕزگارکردنی ئەدەب و
هونەر لە ژێر دەسەڵاتی داسەپاوی ئەدەبیاتی گریکی(یۆنانی) و لاتینی کۆن.
رێبازی
ڕۆمانتیک: ئازادکردنی حەز و ئارەزوو و ڕەها کردنی سۆز و مەگێزەکانی مرۆڤە،
بەرەو پێش بردنی فریشتەی ئەدەب و هونەرە، کردنەوەی جیهانی بێ سنوورە بۆ
پەروازەبوونی سۆز و گیان.
وشەی ڕۆمانتیک لە وشەی(ڕۆمانیوس – )ەوە هاتووە
کە بەو زمانانە دەگوترا کە لە لاتینی کەوتبوونەوە و لە سەدەکانی ناوەڕاست
بە زاری ڕەمەکی (گشتی) دادەندران و لە سەرەتای چاخی ژیانەوەدا (ڕێنیسانس)
وردە وردە بوون بە زمانی نووسین و جێگای زمانی لاتینیان گرتەوە،
ڕۆمانتیکیەکان کە ئەم وشەیان بۆ ڕیبازەکەیان دانا مەبەستیان ئەوە بوو؛
مێژوو، ئەدەب و کلتووری نەتەوایەتی خۆیان لەوانەی گریک(یۆنان) و لاتینی
جودا بکەنەوە کە بە سەر کلاسیزمدا زاڵ ببوو. یان وشەکە لە ( ) ەوە هاتووە
کە لە سەدەکانی ناوەڕاست بە چیرۆکی خەیاڵی و پاشان سوارچاکی دەگوترا کە بە
هەڵبەست بووبێ یان بە پەخشان. ڕۆمانس پەیوەندی بە ئۆرستکراتەکانەوە هەبوو
بەڵام زمانەکەی سادە و ساکار بوو، زمانی نەتەوە بوو ڕۆمانس دەوترا دوو لقی
لێ جودا بووەوە -ڕۆمانسی ئورستوکراتی و ڕۆمانسی نەتەوەی
چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇