Spread the love

مەبەست لەوانە بۆنخۆشەکانە-عەترەکانە.

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی بۆنێکی خۆشی هەیە یان کەسێک پێیدا، نیشانەی ئەوەیە کە ڕەوشت بەرزە و خەڵکی ستایشی دەکەن و بە باشە ناوی دەبەن.

ئەگەر بینی بۆنی سوک و میسکی لێیەوە دەهات، واتە کەنیزەکێکی جوان و شۆخی خۆش دەوێت.

ئەگەر دیتی ئەو سوکەی بە ئەمیر گۆڕیەوە، واتە خراپە بەسەر چاکەدا هەڵدەبژێرێت و هەڵبەست و غەزەل لە بری قورئان هەڵدەبژێرێت.

ئەگەر بینی بۆنی سوکی دەکرد، واتە چاکە لەگەڵ کەسانێک دەکات کە داوێن پاک و چاکەکارن و ئەوانیش باسی چاکەی دەکەن و ستایشی دەکەن.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی سوکی بە خۆیدا دەساوی، واتە کاری چاکە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *